English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووهه‌مین کۆنفڕانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ تاران ده‌ستی پێکرد
2018-12-08 [10:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووهه‌مین کۆنفڕانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌ به‌شداریی حه‌سه‌ن  ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران وسه‌رۆکانی په‌رله‌مانی شه‌ش وڵاتی تورکیا، ئه‌فغانستان، ئێران، پاکستان، چین و ڕووسیا له‌ ژێر ناونیشانی "گرفته‌کانی تیرۆریزم و په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوچه‌یی" له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران کاره‌کانی ده‌ست پێکرد.

سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند, کاتێک ئه‌مه‌ریکا ته‌نگ به‌ چین ھه‌ڵده‌چنێت ده‌زانێت که‌ چه‌ندین وڵات زیان ده‌که‌ن له‌ ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه‌، کاتێکیش ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ تورکیا ده‌کات و ئێران سزا ده‌دات ده‌زانێت که‌ ھه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ زیان ده‌که‌ن.

ڕۆحانی وتيشی، کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ک گه‌وره‌ترین قوربانیی تیرۆریزم زیانی گیانی و ماڵیی قورسی به‌رکه‌وتوووه‌.

روونی کرده‌وه‌، هه‌نگاوه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک دانانی بۆمب له‌ ساڵی 1981 و شه‌هیدبوونی زیاتر له‌ 17 هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکی ئاسایی له‌ 40 ساڵی ڕابردوودا به‌ ده‌ستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان که‌ ئێستا له‌ لایه‌ن حکوومه‌ته‌ ڕۆژئاوایییه‌کان له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا به‌رگرییان لێده‌کرێت به‌شێکن له‌ زیانه‌کان".

حه‌سه‌ن ڕۆحانى باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌و سزایانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانى ئه‌مریكا به ‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تى تیرۆرى ئابوورییه ‌و داواش ده‌كات تیرۆر له ‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ركوت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ له ‌دیارده‌ى كۆچكردن و جێهێشتنى ناوچه‌كه‌ بگیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێران به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بۆته‌وه‌ بۆیه‌ باجى زۆرى داوه‌ به‌ڵام به ‌توندى به‌ره‌نگاری تیرۆر و توندوتیژى وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و وه‌ک به‌ربه‌ستێكى مه‌زن وایه‌ به ‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه‌ى بازرگانى به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م هێرشێكى گه‌وره‌داین كه‌ ناسنامه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ قووڵه‌كانمانى كردۆته‌ ئامانج".

ڕۆحانی داواش ده‌كات تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ركوت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى دیارده‌ى كۆچكردن بوه‌ستێنرێت و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستله‌ناوده‌ست له ‌به‌رده‌م دوژمنى هاوبه‌شى ناوچه‌كه‌دا بوه‌ستن و به‌ سه‌ریدا سه‌ر بكه‌ون.

یه‌که‌م پانێلی گفتوگۆکان له‌لایه‌ن ئه‌سه‌د قه‌یسه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پاکستانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی کرا و بڕیاره‌ پانێلی داهاتوو له‌لایه‌ن عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببردرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad