English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی د. جەمال نەبەز راگه‌یاند
2018-12-08 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ كۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزه‌وه‌، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا دەڵێت مامۆستا جەمال نەبەز بە بەرهەمەكانی زیندوو دەمێنێتەوە.

 

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :

 

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز

 

بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی بیرمەند و زانستكار و نووسەری ناوداری نەتەوەكەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەكەین، لە خوای مەزن داوكارین دڵنەواییی هەموو لایەك بدات. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ر ئاسانكارى و هاوكارییەك بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنى، ئامادەیە.

 

مامۆستا جەمال نەبەز، زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی هزری و ڕامیاریی كورد و لە ناساندن و پشتیوانیكردن لە شۆڕشی كوردستان و داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپادا، هه‌روه‌ها لە بڵاوكردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە.

 

كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەكەن یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە. یادى به‌خێر.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

8/12/2018





ئەم هەواڵە 4207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad