English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: ئەمریکا ناوچەکەی بۆ کۆگایەکی پڕ لە بارووتی چەکی وێرانکەر گۆڕیوە
2018-12-08 [11:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاشکرایکرد ئەو سیاسەتەی ئەمریکا له‌ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پیاده‌ی ده‌كات، ناوچەکەی کردووەتە کۆگای چەک و تەقەمەنی، چەکەکانی واشنتۆن کەوتوونەتە دەست رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش و ناوچەکەی بۆ کۆگایەکی پڕ لە بارووتی چەکی وێرانکەر گۆڕیوە.

محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا بەر لە کۆبوونەوەی "سەرۆکی پەرلەمانەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی" کە لە تارانی پایتەخت سازکرابوو، باسی لەوەکرد ئەمریکا زیاتر لە پێویستیی وڵاتانی ناوچەکە چەکی فرۆشتووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەمە نیشانەیەکی زۆر مەترسیداری ئەو سیاسەتەی ئەمریکایە کە لە ناوچەکە گرتوویەتییە بەر. ئەم سیاسەتەی پەیڕەو کراوە هیچ سوودێکی نییە بۆ ئەوەی ناوچەکە بە ئاشتی و ئاسایش بگات بەڵکو ناوچەکەی بۆ کۆگایەکی پڕ لە بارووتی چەکی وێرانکەر گۆڕیوە.

زەریف جەختی لەوەکردووەتەوە کە واشنتۆن بە بیانووی جۆراوجۆر چەکی رەوانەی ناوچەکە کردووە و وتی، چەکی ئەمریکییەکان لە یەمەن کەوتە دەست ئەلقاعیدە و لە سووریا کەوتە دەست داعش. ئێمە ئەمەمان لە رۆژنامە ئەورووپییەکانەوە خوێندەوە. ئەم دۆخە بەردەوام هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشمان.

 

AA





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad