English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەسرا بارزانی: با ھەولبدەین لەرێگەی بلاوکردنەوەی وشیار کۆمەلایەتی ئافرەتان و پیاوان یەکسان بکەین لەمافەکانیان
2018-12-08 [03:03 AM]

ZNA-ھەولێر


رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان رایگەیاند، ھیوادارم لە رۆژانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەو یادە تەنھا بە قسە نەکرێتەوە، بەلکوو چەندین کۆر و سیمینار و وۆرکشۆپ ئەنجام بدرێت و وشیاری کۆمەلایەتی لەناو کۆمەلگادا زیاتر بلاوبکرێتەوە.

 

رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان ئەسرا فەتاح بارزانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی من بۆ ئافرەتان ئەوەیە کە چیتر توندوتیژی قەبوول نەکەن و ھەول بدەن بۆ نەھێشتنی پیاو سالاری، درک بەو چەندە بکەن کەوا لە ھەموو شتێک و لە ژیان و کۆمەلگادا ئافرەتان و پیاوان لە ھەموو مافێکیاندا یەکسانن و پیاو سالاری نەمێنێت و ھەول بۆ پێکەوە ژیان و یەکسانی بدەن، لە رۆژانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاب ھیوادارم کەوا چیتر توندوتیژی دژی ئافرەتان نەمێنێت و ھەولبدرێت بۆ زیاتر بلاوکردنەوەی وشیار کۆمەلایەتی لەناو کۆمەلگادا و وشیار کردنەوەی پیاوان و یەکسانی ئافرەتان پیاوان بەدیار بخەن و ھەولبدەن چارەسەری ئەو نەریتە کۆنانەی کە پیاوان لێی تێگەیشتوون لە ئاست ئافرەتان دا کە بەشێوەیەکی کەمتر سەیری بونیان بکرێت لە کۆمەلگادا.

 

ئەسرا بارزانی گووتی: ئەم سال لەگەل سالانی رابردوو کەمێک جیاوازی ھەیە بەلام زۆر کەمە، ھیوادارم لە رۆژانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەو یادە تەنھا بە قسە نەکرێتەوە، بەلکوو چەندین کۆر و سیمینار و وۆرکشۆپ ئەنجام بدرێت و وشیاری کۆمەلایەتی لەناو کۆمەلگادا زیاتر بلاوبکرێتەوە، ھەر چەندە سال بەسال لە رێگەی راگەیاندنەکان و سیمینارات و وۆرکشۆپەکان وشیار کۆمەلایەتی بلاودەکرێتەوە و دەبینین ئافرەتان زیاتر ھەست بە بوونی مافەکانیان دەکەن لە کۆمەلگادا و زیاتر وشیار بوونەتەوە و توندوتیژی دژی ئافرەتان کەمتر بووە لە جاران، بەلام تا ئێستا نەگەیشتووە بەو ئاسەی کە بلێی لە کۆمەلگای کوردیدا ئافرەتان و پیاوان یەکسانن لە ھەموو مافەکانیان، پێویستە بەردەوام وشیار کۆمەلایەتی بلاوبکرێتەوە جا چ لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بێت یاخوت دەزگاکانی راگەیاندن یاخوت سیمینار و وۆرکشۆپەوەبێت.

 

رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان گووتیشی: ئەو رێکخراوانەی کە لە بواری ئافرەتاندا کار دەکەن ھەولێکی زۆریان داوەو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان پیاوان و ئافرەتان و کێشەی ناو خێزانەکان جا بەھەر شێوەیەل بێت ھەولی چارەسەرکردنی دەدەن و ھەولی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەدەن، ھەروەھا  ھەولێکی زۆریان داوە بۆ ئەو ئافرەتان کە رزگار بوون لە دەست تیرورستانی داعش کە لە رووی دەروونیەوە روخاون و ژیانیان لێ تال بووە ھەولی کەم کردنەوەی خەم و خەفەتایان و گەراندەیوەی ژیانیانیانە بۆ باری ئاسای خۆیان.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad