English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ‏‎پەیامێكی بڵاوکردەوە
2018-12-09 [04:38 AM]

ZNA-هەولێر


‏‎

لە پەیامێكدا بە بۆنەی، ‏‎كۆچی دوایی پڕۆفیسۆرو ڕوناكبیریی ناوداری كورد دكتۆر جەمال نەبەز، دكتۆر بەشیر حەداد دەڵێ: ئەم هەواڵە  لە ناخەوە نیگەرانی كردین، دكتۆر جەمال نەبەز  خزمەتێكی گەورەی پێشكەشی گەلی كورد كردو لەدەستدانی، خەسارەتێكی گەورەیە.

‏‎جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا دەڵێت:  مامۆستا جەمال نەبەز كتێب و بەرهەم و بەخششەكانی  بە زیندوو دەمێنێتەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز
بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی زاناو نووسەری ناوداری نەتەوەكەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمگینەوە، سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و كەس وكارو هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەكەین، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری و دڵنەواییی هەموو لایەك بدات.

مامۆستا جەمال نەبەز، زانایەكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی فكریی و سیاسی نەتەوخوازی كورد و لە پشتیوانیكردنی داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپادا،ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە.

كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.

‏‎إنا لله وإنا إليه راجعون
‏‎دكتۆر بەشیر حەداد
‏‎جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق





ئەم هەواڵە 4513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad