English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..له‌ یاری دێربی بەرشەلۆنە چوار گۆڵی لە ئیسپانیۆل کرد
2018-12-09 [05:26 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاریێکی تری ھەفتەی پانزده‌ی خولی ئیسپانیا و لە دێربی کەتەلۆنیا ، یانەی ئیسپانیۆل میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی کرد.

لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام بباتەوە.

بەرشە توانی لە گێمی یەکەم سێ جار تۆری گۆڵی ئیسپانیۆل لە رێگەی لیۆنێل میسی و عوسمان دیمبلی و سوارێزەوە بھەژێنێت لە خولەکەکانی ١٧،٢٦،٤٥ .

لە گێمی دووەمدا، میسی جارێکی تر توانی بە لێدانی راستەوخۆ لە خولەکی ٦٥، گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی بکات و سێ خاڵی تر لە خولەکە بەدەست بھێنن.

بەم سێ خاڵە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٣١ خاڵ بەرزبکاتەوەو جێگای خۆی لە پێشەنگی لالیگا قایمتربکات.





ئەم هەواڵە 9451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad