English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : گرینگترین جۆره‌كانی ڤیتامین بۆ گه‌شه‌ی قژی منداڵه‌كه‌ت
2018-12-09 [10:45 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان د. ئـاکـــــۆ کـــــریــــم جـــــلال زنــگـــەنـــــە بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس، ئەو جۆری خواردن و ڤیتامیناتەی کە پێویستە بۆ گەشەی قژ بریتیە لــە :

١. ڤیتامین Biotin (B٧) : ئەم ڤیتامینە زۆر گرنکە , لە زەردێنەی ھێلک و سەوزە و کوێزدا زۆرە.

٢. ڤیتامین (niacin ) B٣ : لە ئەڤۆگادو و گوێز و کۆشتی قەڵ و جگەر و قارچک زۆرە .

٣. ڤیتامین سی (C) : زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی کۆلاجین کە پێکھاتەی سەرەکی قژە وە ھەروەھا قژ دەپارێزێت لە تێکشکان, ڤیتامین سی لە میوە زۆرە وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ.

٤. ڤیتامین دی (D) : لە زەردێنەی ھێلکە و شیر و ماسی و قارچک زۆرە .

٥. ڤیتامین ئی( E ) : قژ دەپارێت لە تێکشکان , لە دەنکی کوڵەبەرۆژە و ئەڤۆکادۆ و کاھوو زۆرە.

٦. ڤیتامین ئەی (A) : ئەو خواردنانەی ڤیتامین ئەی زۆرە بریتیە لە زەردێنەی ھێلکە , شیر , کێزەر , پەتاتە , سپیناخ .

٧. ئاسن : ئاسن گرنکە بۆ گەشەی قژ , ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و زەردێنەی ھێلکە و نسک و بروکلی و سپیناخ و قەیسی زۆرە.

٨. پــرۆتــیــن : قژ لە پرۆتین پێکھاتووە بۆیە کەمی خواردنی پرۆتین وا دەکات گەشەی قژ کەم بێتەوە. ئەو خواردنانەی پرۆتێنی زۆرە بریتیە لە کۆشت , ھێلکە , پاقلەمەنییەکان , شیر , ماسی.

٩. زنــگ : لە نیسک و کۆشتی سوور و سپیناخ زۆرە .

 

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 8722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad