English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە کەم دەکاتەوە
2018-12-09 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەری رێککەوتوون.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە "عێراق رۆڵێکی کاریگەری و ئەرێنی هەبوو لە گەیشتن بەو بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە رێکخراوەکە وەک سعوودیە و ئیمارات، هەروەها رووسیاش رۆڵی ئەرێنی هەبوو لە گەیشتن بەو بڕیارە".

غەزبان ئاماژەی بەوەشکردووە کە "عێراق خواستی ئەوەی هەبوو کە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی یەک ساڵ بێت، بەڵام وڵاتانی دەرەوەی ئەندام لە ئۆپێک داوایان کرد کە رێککەوتنەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بێت".

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە، کە پشکی عێراق لەو کەمکردنەوەیە رۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل دەبێت لە بری ٢٢٠ هەزار بەرمیل کە ساڵی رابردوو پێوەی پابەندبوو.

سامر غەزبان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەمکردنەوەیە لای ئەوان پەسەندە بەتایبەت نرخی بەرمیلێک نەوت لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ بە ٥٦ دۆلار خەمڵێنراوە وێرای کورتهێنان بەڕێژەی ٢٠ لەسەدا، هەربۆیە پێویستمان بە نرخی باشترە بە کرداری نەک بە پلان".

عێراق لەدوای سعودیە بە دووەم وڵاتی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپێک دادەنرێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی دەگاتە چوار ملیۆن ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ڕۆژی هەینی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەروویانەوە رووسیا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ملیۆنێک و دووسەد هەزار بەرمیل رۆژانە وەک پاڵپشتییەک بۆ نرخی نەوت بەجۆرێک وڵاتانی ئەندام بڕی ٨٠٠ هەزار بەرمیل و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ٤٠٠ هەزار بەرمیل رۆژانە کەمکردنەوەکە دەگرنە ئەستۆ.

بڕیارە رێککەوتنەکە سەرەتای ساڵی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.





ئەم هەواڵە 9958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad