English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامێرێکی نوێی تایبەت بە توشبووانی شەکرە دروستکرا
2018-12-09 [12:19 PM]

هەولێر _ ZNA


 

لەرێگای ئامێرێکی بچووك و سادەوە کە لەسەر پێست دادەنرێت، دەتوانرێت رۆژانە چەندینجار رێژەی شەکری ناو خوێن بزانرێت بە بێ پشکنینی تاقیگە.

لە بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی بی بی سی دا، ئاماژە بەوەکراوە، ئامێرێکی نوێ دروستکراوە کە توانای دیاریکردنی رێژەی شەکری خوێنی هەیە، ئامێرەکە رێگەی بەکارهێنانی ئاسانە و لەسەر پێست دادەنرێت و لە رێگەی ئارەقی جەستەوە بە بێ هیچ ئازارێك رێژەی شەکری ناو خوێن دیاریدەکات.

دکتۆر ئێدوارد چائو، کە مامۆستایەکی زانکۆی پزیشکییە لە کالیفۆرنیا، دەڵێت: یەک لەسەر چواری توشبووان بە نەخۆشی شەکرە ئەو کەسانەن هەرگیز سەردانی تاقیگەکان ناکەن بە مەبەستی پشکنین و زانینی رێژەی شەکری خوێنیان بە هۆی کەمی کاتیانەوە. ئەمەش وایکردوە رێژەی شەکری خوێنیان لە ئاستی پێویست زیاتر بەرز ببێتەوە و کێشەیان بۆ دروستبکات.

ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاتیان کەمە و ناتوانن سەردانی تاقیگەکان بکەن زۆر بە سوودە و هیچ تێچوویەکی نییە، تەنها بە دانانی لەسەر پێست لە رێگەی ئارەقی جەستەوە رێژەی شەکری خوێنت بۆ دیاریدەکات.

لە ئێستادا ئامێرەکە تەنها بۆ یەکجار بەکاردێت، بەڵام پسپۆڕانی ئەم بوارە لە هەوڵی ئەودان ئامێرەکە والێبکەن بۆ چەندینجار بەکاربهێنرێت.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشیەکانی جیھان و رێژەی توشبووانی  ئەو نەخۆشییە لە جیھاندا گەیشتوەتەوە ٤٢٥ ملیۆن کەس. بەپێی ئامارەکان لە ھەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٨٥ ھەزار و ٤٠٠   توشبوو بە نەخۆشی شەکرە تۆمارکراون،  ساڵانە ٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار  کەس بە ھۆی نەخۆشیەکەوە گیانلەدەستدەدەن.





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad