English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەیەک لە بەیانیاندا ڤیتامینD لە جەستەدا زیاددەکات
2018-12-09 [01:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سەرچاوەی سەرەکی دروستبوونی ڤیتامین دی لە جەستەدا تیشکی خۆرە بەڵام لە وەرزی زستاندا بەهۆی کورتی ڕۆژ و کەمی تیشکی خۆر کاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی ئەو ڤیتامینە دەبێت لە جەستەدا.

شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بۆ جێگرتنەوەی ڤیتامین دی بەیانیان شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە، جەستە لە کێشە تەندروستییەکان بەدوردەخاتەوە.

بەرپرسانی تەندروستی نیشتمانی بەریتانی ئاشکرایدەکەن بوونی ڤیتامین دی لە جەستەدا گرنگە و سەرچاوەی سەرەکی پاراستنی ئێسک و ماسولکەکانی لەشە لە فشەڵبوون و بێهێزبوون و ددان دەپارێزێت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

ئەگەر جەستە بری پێویست ڤیتامین دی دەستنەکەوێت، دەبێتەهۆی شکانی ماسولکە و ئێسکەکانی لەش و لاوازبوونیان و دورستبوونی ئازار لە جومگە و ئێسکدا.

پرتەقاڵی سروشتی بڕی پێوست ڤیتامین دی تێدایە کە خواردنەوەی کوپێک لە بەیانیاندا بەشێک لەو ڤیتامینە دابین دەکات کە جەستە پێویستەییەتی.

لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت کەپسولی ڤیتامین دی بخورێت، لەگەڵ خواردنی گۆشت و ماسی و سپێنەی هێلکە لە ژەمەکاندا کە ڤیتامین دی لە پێکهاتەیاندا هەیە، هەروەها بری ئەو خواردنەی لە ژەمەکاندا دەخورێت بە شێوەیەکی تەندروست و ڕێکخراو بێت.





ئەم هەواڵە 8038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad