English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیبراھیمۆڤیج: میسی رکابەری پێرێزی دەکرد لەسەر بالۆن دۆر 
2018-12-09 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر 



زڵاتان ئیبراھیمۆڤیج ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی جیھانی و ھەڵبژاردەی سوید دەڵێت ، ئێستا زانیمان میسی رکابەری لەگەڵ رۆنالدۆ نەدەکرد لەسەر بالۆن دۆڕ. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئیبراھیمۆڤیج رایگەیاند : ئێستا بۆ ھەموومان بەدەرکەوت کە میسی رکابەری لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەکرد لەسەر بەدەستھێنانی بالۆن دۆر. 

ئێشتریش ئیبراھیمۆڤیج پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان (بالۆن دۆر) بەناوی لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بکرێت. 

ئیبراھیمۆڤیج گووتیشی : ئێستا بۆمان دەرکەوت کە رۆنالدۆ رکابەری میسی نەبووە لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزان بەڵکو تەنھا پێرێز رکابەری سەرەکی بووە. 

ئەم لێدوانەی ئیبراھیمۆڤیج لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لۆکا مۆدریچ بەباشترین یاریزانی جیھان دیاریکرا و ئەم دیاریکردنەش کاردانەوەیەکی جیھانی بەدوای خۆی ھێنا چونکە زۆرینە وەرزشوانان سەیریان پێھات کە مۆدریچ ببێتە باشترین یاریزانی جیھان . 

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی کووڕە
 





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad