English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو وڵاتی ئەوروپایی بۆ دامەزراندنی ناوندی دارایی بۆ یارمەتیدانی ئێران رێککەوتن
2018-12-09 [12:54 PM]

​ZNA - هەولێر


فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی دارایی بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ مامەڵەی ئابووری لەگەڵ ئێران رێككەوتن.

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی بە پشتبەستن بە چاوپێكەوتنە دیپلۆماسیەكان ئاشكرای كردووە كە ئەڵمانیا و فەرەنسا لەسەر دامەزراندنی ناوەندێكی دارایی بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكات بۆ گەیاندنی داھاتی مامەلە بازرگانیەكان لەگەڵ ئێران بەو وڵاتە رێكەوتوون.

دەگوترێ ناوەندەكە لە فەرەنسا دادەمەزرێت و ئەو بانكانەی كە رووبەرووی سزا دەبنەوە بۆ گەیاندنی پارەی ئالوگۆرە بازرگانیەكانیان بۆ تاران لە رێگەی ئەو ناوەندەوە دەتوانن پارەكە بنێرن.

ئەمە لە کاتێکدایە كە ئەمریكا بە توندی ھۆشداری دابوویە ھەر لایەك بۆئەوەی مامەلەی بازرگانی لەگەڵ ئێران نەکەن.

بەشێكی بەرچاو لە وڵاتانی ئەوروپا رەتیان كردەوە ئەو ناوەندە لە خاكی ئەوان دابمەزرێت.





ئەم هەواڵە 5467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad