English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەوامی هاتووچۆی هەولێر زیاكرا
2018-12-09 [02:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ دەوامی فەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر زیاد كرا.

هێرش ئه‌حمه‌د وتی، بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، بە بڕیارێك ماوەی دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رۆژانە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، درێژكردنەوەی دەوامكردنەكە بۆ ماوەیەكە، تاوەكو ئەو قەرەباڵغی و فشاری مامەڵەی هاووڵاتیانه‌ هەبێت، واتا دەوامی ئێواران درێژەی پێ دەدرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هاتوچۆى هه‌ولێر، باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر كەسێك بەڵگەکانی تەواو بێت، دەبێت مامەڵەكەی لە هەمان رۆژدا تەواو بکرێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad