English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ستراتیژێكی نیشتیمانی دەستپێدەکەن
2018-12-09 [02:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ حكومه‌تی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ستراتیژێکی نیشتیمانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان دەستپێکرد.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئافرەتان. ئەم ستراتیژە چوارچێوەیەکی سەرتاسەری دادەریژێت تاکو دروستکارانی سیاسەت و بڕیار بتوانن هەنگاوی کارا بۆ بەرەو پێشپێگرتنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان و کچان و پاراستنی رزگاربووانی توندوتیژی بنێن. هاتنەپاڵی هەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەم ستراتیژە نوێیە نیشتیمانییە وادەکات حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی فەرمی پابەندبن بۆ هاوێشتنی هەنگاوی کارا.

لە مەراسیمی دەستپێکردنی ستراتیژەکە لە بەغدا، خاتو سورباخ ساڵح، خانمی یەکەمی عیراق، و د. مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، و د. ئیبتیسام عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەهێزکردنی ئافرەتان، و وەزیران و ئەندامانی پەڕلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دیپلۆماتکاران و هەروەها نوێنەرانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) ئامادەبوون. مەراسیمەکە لەلایەن باڵوێزخانەکانی شانشینی نەرویج و سویدەوە پاڵپشتی دەکرا.

خاتو ئەلیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، وتی: " ئەمڕۆ ڕۆژێکی بەهایە بۆ بیرکردنەوە و قسەکردن لەسەر مافی ئافرەتان بۆ ژیانێکی ئازاد و دوور لە توندوتیژی. ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان کەرەستەیەکی گرنگ دەبێت بەدەست حکومەتی عیراقییەوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە جێندەرییە نێودەوڵەتییەکانی، بە ئامانجە دوورمەوداکانی پەرەپێدان و ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دژبە ئافرەتان و بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئافرەتان و ئاشتی و ئاسایشەوە و سەکۆی پەکینیش."

د. ئولورێمی سۆگونرۆ، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، وتی: "ئەم ستراتیژە سەرکەوتنێکی دیکەیە بۆ ئافرەتان و کچان لە عیراقدا، چونکە هەنگاوێکی ترە بەرەو زیاترکردنی ئەو بەرەوپێشچوونەی ئافرەتان لە چەند ساڵی ڕابردوودا. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سەربەرزە بە کارکردنی لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ پەرەپیدانی ئەو ستراتیژە بە دابینکردنی توانست و شارەزایی تەکنیکی."

ئەگەرچی دەستکەوتی پاش لە بواری پاراستن و بەهێزکردنی ئافرەتان بەدەست هاتووە، بەڵام هێشتا ئاڵنگاری گەورە لەبەردەمن وەک نەبوونی یاسایەکی پەسەندکراو لەلایەن پەڕلەمانەوە بۆ پاراستنی خێزانەکان لە توندوتیژی خێزانی. دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەم یاسایە کۆسپ و تەگەرە دەخاتە بەردەم یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ئافرەتان و پرۆسەی سەرتاسەریی پەرەپێدانی نیشتیمانی و دروستکردنی ئاشتی بەردەوام.

نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی پابەندیی خۆی دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن و کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی عیراق بە سەرکردە سیاسییەکان و ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە بۆ کارکردن لەسەر بە پێشینەدانانی یاسا پەیوەنددارەکان لە پەڕلەمانی نوێدا.





ئەم هەواڵە 9079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad