English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌داد و ئیداره‌ی خورماتوو كۆبوونه‌وه‌
2018-12-09 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەگەڵ ئیدارەی خورماتوو تاوتوێی چارەسەری کێشەکان و رەوشی خزمەتگوزاری لەقەزاکە و دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكا نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران  پێشوازی لە شاندێکی ئیدارەی قەزای دووز خورماتوو کرد کە پێکھاتبوو له‌ قائیمقام و ئەندامانی ئەنجوومەنی قەزاكه‌ و به‌ڕێوەبەری شوزگای وەقفی سوننی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، لە کۆبوونەوەکەدا به‌شیر حه‌داد گوێی لە نەھامەتی ودەردەسەرییەکانی خەڵکی خورماتوو گرت، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی چارەسەری کێشەکان ورەوشی خزمەتگوزاری لە قەزاکە ودابینکردنی ئەمن و ئاسایش کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەحمەد عەبدوڵلا جبووری، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین و پەرلەمانتاری ئەم خولە و د.ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەبوون.

حەداد ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی خورماتوو وکۆتاییھێنان بەو رەوشە سەختەی لەو قەزایە ھەیە، کرد، ئەوەشی لەوێ دەگوزەرێت بێگومان جێگەی گرنگیدانە، ھەوڵی ھەمووانیشی بەرزنرخاند بۆ سەرکەوتنی ئاشتەوایی خەڵک و بەھێزکردنی پرسی پەیوەندی و نەھێشتنی تووندوتیژی، بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان ودوورکەوتنەوە لە ناکۆکی.

جەختیشی لە گرنگی ھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان لە عەرەب وکورد و تورکمان کردەوە لە نوێنەرایەتی و دەزگا خزمەتگوزاریەکان و فەرمانگە ئەمنییەکان و ئیدارەی ھاوبەش.

ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە وەکو پەرلەمان ھەوڵی دابینکردنی دارایی دەدەین بۆ قەزاکە لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، ئەویش بۆ ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی ھاوکاری پێویست بۆ ئاوارەکان و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کە بەھۆی رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئاوارەبوون.

لای خۆیەوە شاندەکە دڵخۆشی و گەشبینی خۆی بە ئەنجامی ئەو سەردانە دەربڕی، بەتایبەت بۆگۆڕینەوەی بیروڕا وگفتوگۆ بە ئامانجی ھاوکاری و بەردەوامی پەیوەندی ولێکتێگەیشتن، تێگەیشتنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رەوشی تایبەت وھەستیاری شارۆچکەی دووز خورماتوو، بە بوونی پێکھاتە ونەتەوەی جیاواز، بەتایبەت کە ناوچەکە رووبەڕووی رووداو وکێشەی گەورە بووەوە.

شاندەکە دیارترین ئاستەنگەکان و کێشەکانی رۆژانەی خستەروو، داواشیان لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد داواکانی خەڵکی قەزاکە بە پێکھاتە جیاوازەکانەوە بگەیەنێتە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە یاداشتێکی فەرمیدا داواکان بخاتەروو و بە وردی رەوش ونەھامەتی خەڵکی قەزاکە باس بکات.

 





ئەم هەواڵە 3562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad