English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك:نێچیرڤان بارزانی شیاوترین كه‌سه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2018-12-09 [06:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی رووسیا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و نا ئارامی و كاره‌سات بوونه‌وه‌ ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ چاویان له‌ سه‌ركرده‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌رێمه‌كه‌یان بگه‌رێنێته‌وه‌ جاری جارانی و پێان وایه‌ نێچیرڤان بارزانی باشترین كه‌سایه‌تیه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌ بكات.

 

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی رووسیا سه‌باره‌ت به‌ كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت : نێچیرڤان بارزانی ئێستا كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی به‌ پشتیوانیه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت چونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ 52 ساڵیه‌ پشتگیریه‌كی فرا‌وانی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌یه‌ و له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ شه‌ڕی تێرۆرستانی داعش توانی به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و گیروگرفته‌ دارایی و ئابوریانه‌ زاڵ بێت كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی دروستكردبوون .

 

هه‌روه‌ها ئاژانسی سپۆتنیك درێژه‌ به‌ بۆچوونه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت : به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه‌و له‌ كاتی هێرشی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و بڕینی بودجه‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نێچرفان بارزانی توانی رێگا له‌ شه‌ڕ بگرێت و له‌ بری په‌نا بردنه‌ به‌ر شه‌ڕ رێگای دبلۆماسی هه‌ڵبژارد و چاوی به‌ زۆر سه‌ركرده‌ی ووڵاتان كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه‌ سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا بكه‌ن .

 

هه‌روه‌ها ئاژنسه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و نا ئارامی و كاره‌سات بوونه‌وه‌ ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ چاویان له‌ سه‌ركرده‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌رێمه‌كه‌یان بگه‌رێنێته‌وه‌ جاری جارانی و پێان وایه‌ نێچرفان بارزانی باشترین كه‌سایه‌تیه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌ بكات كه‌ هه‌میشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ گه‌ل هه‌ڵبژاردنی زمانی دبلۆماسیه‌ت و دایالۆگه‌.

 

له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ئاژانسی سپۆتنیك باسی‌ ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ سیاسیه‌كی وورده‌ له‌ تێڕوانینی بۆ كێشه‌و گیروفته‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان و له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و خۆی له‌ به‌رپرسیاریه‌تی نادزێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌ گه‌ل زمانی گفتوگۆو دبلۆماسیه‌ته‌.





ئەم هەواڵە 3988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad