English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوانی کوردستان لەلایەن ئەنجێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا و جێگرەوە تازەکەی پێشوازی کران
2018-12-10 [04:12 AM]

ZNA- هەولێر


گەنجێکی کورد بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان بەشداری لە ٣١ مین کۆنگرەی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیای لەشاری ھامبۆڕگ کرد.

فەلاح حەسەن کەگەنجێکی کوردەو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانیشە ، لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆنگرەی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا دیدارێکیان ھەبووە لەگەڵ ھەریەکە لە ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و خاتوو ئانگێرت کرامپ کارنباوەڕ سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی پارتەکەی مێرکڵ (پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا).
ئەم گەنجە کوردە دەڵێ بەناوی لاوانی کوردستانەوە سوپاسی ئەنجێلا مێرکڵیان کردووە لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی شەڕی داعشدا و سڵاوی گەلی کوردستانیان بەھەردوو بەڕێزان گەیاندووە ، وەداوایان لە خاتوو ئانگرێت کردووە کە ئێستا بۆتە سەرۆکی پارتی کریستیان دیمۆکرات کەوا پشتگیری لەگەلی ھەرێمی کوردستان بکەن ، بەڕێز ئانگرێتیش پەیمانی پێیان داوە درێغی نەکەن لە بەھێزکردنی دۆستایەتیەکانیان لەگەڵ حکومەت و گەلی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتگیریکردن لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لەساڵانی رابردوو بەرەنگاری تیرۆرو تیرۆرستانی داعش بۆتەوە و ببووە قەڵغانی پاراستن و مرۆڤایەتی بۆ سەرجەم گەلانی ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 3538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad