English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..ریڤەرپلەیت ڕیمۆنتادای ئه‌نجامدا و بووە پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس
2018-12-10 [04:27 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری دراماتیکی و یاری گەڕانەوەی کۆتایی کۆپا لیبەرتادۆرێسی یانەکانی ئەمریکای باشوور، ھەردو یانەی ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی لە سەنتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ئەنجامدا یانەی ریڤەرپلەت بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆکاجۆنیۆرزی بردەوەو بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێنا.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە دوای چەندین ھێرشی ھەردوو یانە،  بیندیتۆ توانی لە خولەکی ٤٤ گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی بۆکاجۆنیۆرز تۆماربکات.

گێمی دووەم، ریڤەرپلەیت توانی ریزەکانی رێکبخاتەوە و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، توانی لە خولەکی ٦٧ لە رێگەی لۆکاس براتۆوە گۆڵی بەرامبەر بکاتەوەو یارییەکە چوە کاتی زیادکراوەوە.

لە ١٥ خولەکی دووەمی زیادکراو، یانەی ریڤەرپلەیت توانی لە ڕێگەی کۆنتێرۆی یاریزانی کۆلۆمبی و مارتینێز، گۆڵی دووە م سێیەم لە خولەکەکانی ١٠٩ و ١٢٢ تۆماربکات یاریەکەش بە ئەنجامی٣-١ کۆتایی ھات.

یانەی ریڤەرپلەیت وەک نوێنەری کیشوەری ئەمەریکای لاتین لەم مانگە بەشداری جامی جیھانی یانەکان دەکات لە وڵاتی ئیماڕات.





ئەم هەواڵە 3466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad