English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسنووری كەركوك ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیر كران
ئەرشیف
2018-12-10 [05:07 AM]

​ZNA – هەولێر


له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازی هێزە ئەمنیەكانی عێراقدا، 12 چه‌كداری داعش له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركران,كه پیلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستییان هه‌بووه‌ له‌ شارەكە.

لیوا میعه‌ن سه‌عد، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر لەڕاگەیێندراوێكیدا گوتی، هێزه‌كانییان له‌ دوو كرده‌ی ئه‌منیدا له‌ رۆژانی 6 و 20ی مانگی رابردوو ئه‌و 12 چه‌كداره‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ پیلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستییان هه‌بووه‌ له‌ شاری كه‌ركوك و مه‌ترسییان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه‌.

شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌  نه‌توانراوه‌ سه‌قامگیریان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگاكە جموجۆڵیان هەیە وچەندین  كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌.

 





ئەم هەواڵە 4135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad