English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەیدەر عەبادی نهێنی نەبوونەوەی بەسەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات
2018-12-10 [06:54 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق نهێنی دووبارە دەرنەچوونەوەی بە سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات و ئێرانیش تۆمەتبار دەكات بەلەناو بردنی ئەو خەونەی.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵی (الشرقية)ی عێراقی رایگەیاند "بەهۆی پابەندبوون بە سزاکانی ئەمەریکا دژی ئێران، تاران رێگەی نەدا بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرم".

عەبادی لەچاوپێكەوتنەكەدا گوتیشی "ئێرانییەکان پێیانوابوو دەبمە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان بۆیە پشتیوانیان نەکردم".

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی حزبی دەعوەش عەبادی جەختیکردەوە، پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و گۆڕینی سەرجەم سەرکردەکانی لە حزب کردووە.

 





ئەم هەواڵە 9949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad