English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاسالاری هه‌نگاریا: پێشمه‌رگه‌ ناوێكی گه‌وره‌یه‌ و جیهان پێی ئاشنایه
2018-12-10 [07:05 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی كرد، له‌ جه‌نه‌ڕاڵ فیرینس كۆروم سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای هه‌نگاریاو شاندێكی یاوه‌ری.

 

دوای گه‌یشتنی له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێـری نێوده‌وڵه‌تی، له‌دیدارێكدا بریكاری وه‌زاره‌تی  پێشمه‌رگه‌ وێڕای به‌خێرهێنانی سوپاسالار ستایشی رۆڵ و ئه‌ركی هێزه‌كانی هه‌نگاریای له‌هه‌رێمی كوردستان كرد. هه‌روه‌ها رۆڵی راوێژكاره‌كانی سوپای هه‌نگاریای له‌مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ به‌رزنرخاند.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسالاری وڵاتی  هه‌نگاریا، سوپاسی خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردو رایگه‌یاند: ئێستا پێشمه‌رگه‌ ناوێكی گه‌وره‌یه‌ و جیهان پێی ئاشنایه‌. به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی كه‌ له‌شه‌ڕی داعش دا تۆماریان كردو مێژووێكی نوێیان له‌جیهاندا دروستكردو هه‌ر ئه‌و ناوبانگه‌ش بوو، وای كرد هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری و پشتیوانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن.

سوپاسالاری ووڵاتی هه‌نگاریا، ئاماژه‌ی به‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، كه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه‌ له‌هه‌رێم و توندو تۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.





ئەم هەواڵە 3484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad