English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هۆشداری دەداتە هاوولاتیانی سەردانی عێراق نەكەن
2018-12-10 [07:34 AM]

​ZNA – هەولێر


باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن، ئەگەریش لەعێراقن لەشوێنی پارێزراودا بمینێنەوە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، به‌هۆی یه‌كه‌مین ساڵیادی تێكشاندنی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، فێستیڤاڵ و یاری ئاگرین له‌ به‌غدا و ناوچه‌ی سەوز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێویسته‌ دانیشتووانی به‌غدا ئاگادار بن.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواش له‌ هاووڵاتییه‌كانی ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ عێراقیشن له‌ شوێنی پارێزراودا بمێننه‌وه‌ و ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خۆتان بن.

ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی یه‌كه‌م 2018، ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا تێده‌په‌ڕێت له‌ عێراق، به‌ڵام به‌رده‌وام هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌درێت و رایده‌گه‌یه‌نن، جموجۆڵی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 9841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad