English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر کرا
2018-12-10 [10:01 AM]

ZNA-ھەولێر


به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌هاوڵاتیان كه‌ گوایه‌ نه‌وتیان بۆ وه‌رده‌گرێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ناوی‌ وه‌رگرتنی‌ نه‌وته‌وه‌، كارتی‌ نه‌وت‌و بڕی‌ ٥٠ هه‌زار دیناری‌ له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ وه‌رگرتووه‌و نه‌وته‌كه‌شی‌ بۆ وه‌رنه‌گرتون، پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ری‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (هـ، ع، ق) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ ١٩٨٥ دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌. له‌ئێستا تۆمه‌تبار به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ ٤٥٧ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌نده‌و دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستەروو ، کە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی‌ له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌كه‌ن تا روبه‌روی‌ ئه‌م حاڵەته‌ نه‌خوازراوانه‌ نه‌بنه‌وه‌.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad