English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕووبەڕووی هیچ هێرشێک نه‌بووه‌ته‌وه‌
2018-12-10 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا ڕەتی کردەوە فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی هیچ هێرشێک بووبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە هات کە بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشێکی ئاسمانیان داوەتەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە.

دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا سانا ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕەکەی سڕییەوە کە تیایدا باس لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ئاسمانی کرابوو لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریاوە.

پەیامنێری دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی فڕۆکەخانەکەوە بڵاویکردەوە " هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە و جموجۆڵەکانیش ئاسایین."

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئاژانسی فرانس پرێسەوە وتی " لەوانەیە ئاگادارکردنەوەیەکی هەڵەبووبێت."

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکان مرۆڤ وتی کۆمەڵێک تەقینەوە ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی هەژاندووە کە کۆگای چەکی لێیە، بەڵام هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad