English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌: وڵاته‌كه‌ی هاوڵاتیانی خۆی راده‌ست ناكات
2018-12-10 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی له‌ ئه‌ستنبۆل یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند به‌پرسێكی سعودی ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ عادل جوبه‌یر وتی، وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسانی پێشووی خۆی به‌تۆمه‌تی كوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی راده‌ست ناكات.

هه‌فته‌ی رابردوو دوو به‌رپرسی توركیا ئاشكرایان كرد، داواكارانی گشتی گومانێكی به‌هێزیان هه‌یه‌ كه‌ قه‌حتانی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی جێنشینی سعودیه‌ محه‌ممه‌دی كوڕی سه‌لمان و عه‌سیری جێگری پێشووی هه‌واڵگری گشتی سعودیه‌ به‌شداریان له‌ پلاندانانی كوشتنی خاشقچی له‌ ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆل هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی یاداشتی ده‌ستگیركردن، جوبه‌یر وتی، ئێمه‌ هاوڵاتیانی خۆمان راده‌ست ناكه‌ین.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی سزای خستۆته‌ سه‌ر 17 هاوڵاتی سعودی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵیان له‌ كوشتنی خاشقچی هه‌بووه‌.

داواكاری گشتی سعودیه‌ وتی، عه‌سیری فه‌رمانی كردوه‌ خاشقچی بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانیش فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ قه‌حتانی ده‌ركردوه‌، جوبه‌یر هیچ شتێكی له‌باری ده‌ستگیركردنی ئه‌و دووانه‌ نه‌دركاند و پرسیاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كرد.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad