English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆلۆنێل ئێکەتی: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م هه‌میشه‌ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م
2018-12-10 [12:08 PM]

ZNA-هەولێر


 

له‌ميانه‌ى ئالوگۆڕی فه‌رمانده‌ى  سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگى  كوردستان KTCC كۆلۆنێل ئێکەتی فه‌رمانده‌ى پێشووى KTCC  له‌ لێدوانیكی تایبه‌ت به‌ سه‌نته‌ری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: سه‌نته‌ری  مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی  كوردستان له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ سالی 2014 ە‌وه‌ دامه‌زراوه‌  و له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردوو مه‌شقی به‌ زیاتر له‌ 13هه‌زار پێشمه‌رگه‌ كردوه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌كوپێویست پێداویستیه‌كانی مه‌شق و راهێنانی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه‌ ، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان  ئیراده‌ی فێربوونیان  هه‌بووه‌ و سوودی باشیان  له‌ مه‌شق و راهێنانه‌كان وه‌رگرتووه‌.

 له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆلۆنیل ئێکەتی رایگه‌یاند: بوونی من له‌ كوردستان ته‌نیا له‌ بواری سه‌ربازی ته‌واو نابێت به‌ڵكو به‌هۆی تیكەڵی زۆرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌ رۆژانی داهاتوو و  له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م هه‌میشه‌  به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.

کۆلۆنێل ئێکەتی وەک راوێژکاری سەربازی لە ریزی هێزەکانی سوپای ئیتالیا لە چوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش هاتە هەرێمی کوردستان و ماوەی ساڵێک وەک جێگری فەرماندەیی سەنتەری مەشق و راهێنانی کوردستان دەست بەکار بوو لە دواییدا بۆماوەی شەش مانگ ئەرکی فەرماندەیی سەنتەرەکەی گرتە ئەستۆ، هاوکات دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی، فەرماندەیەکەی راسپارد بە هاوتا ئیتالیەکەی کۆلۆنێل (ئەنتۆنیۆ فانتاستیکۆ)





ئەم هەواڵە 3691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad