English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بارەگایەکی سەربازی لە عێراق دەکاتەوە
2018-12-10 [01:06 AM]

​ZNA - هەولێر


ھێزەكانی ئەمریكا بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بیابانەكانی نێوان ئەنبار و نەینەوا بارەگایەكی دیكە لە رۆژئاوای ئەنبار دەكەنەوە.

فەرحان محەمەد دلێمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە، ھێزەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو بارەگایەكی سەربازی نوێیان لە باكووری رووباری فورات لە نزیك شارەدێی رومانە ، بە ئاراستەی ھێڵی سنووری سووریا كردووەتەوە.

دلێمی، ئاماژەی بەوەش كردووە، ژمارەیەك چالاكیی چەكدارانی داعش لەو ھێڵە سنوورییە و بیابانەكانی نێوان ئەنبار و نەینوا تۆمار كراون، ئامانج لە دانانی ئەم بارەگایە كۆنتڕۆڵكردنی بیابانەكان و نەھێشتنی جموجۆڵەكانی داعشە.

دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایگەیاندبوو، پێویستە ھەموو رێكارێك بۆ كۆنترۆلكردنی سنوورەكانی عێراق و سووریا و رێگرتن لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بگیرێتە بەر.





ئەم هەواڵە 9154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad