English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا بە تەنیا دەتوانێت بڕیاری کشانەوەی لە یەكێتیی ئەوروپا بدات
2018-12-10 [01:39 AM]

​ZNA - هەولێر


دادگای ئەوروپایی  فەرمانی دەرکرد کە بەریتانیا تاکلایەنە دەتوانێت بڕیاری کشانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا هەڵوەشێنێتەوە.

دادگاکە رایگەیاند بەریتانیا بێ وەرگرتنی رەزامەندیی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتییەکە دەتوانێت پلانەکانی دەرچوونی کە یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ بکات.

دادگا ئەم حوکمەی لە وەڵامی کەیسێک دا کە کۆمەڵێک سیاسەتوانی سکۆتلەندی پێشکەشیان کردبوو. ئەمەش سەرکەوتنێکی دیکەی بەرەی دژی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپایە.

لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی بەریتانیا لە دەنگدانێکی چارەنووسسازدا دەنگ بە پرۆژەی سەرۆکوەزیران تێرێزا مێی دەدات بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا و سیاسەتی پێوەندییەکانی داهاتووی لەنێوان هەر دوو لادا. ئەم دەنگدانەش لەکاتێکدایە کە دەنگی دژی جیابوونەوە لە یەکێتییەکە یەکجار بەهێز بووە.





ئەم هەواڵە 5398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad