English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسيا سێ بزوێنه‌ری مووشه‌كی به‌ ئه‌مه‌ریكا دا
2018-12-10 [02:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دامه‌زراوه‌ی "ئینیرگۆماش"ی روسی رایگه‌یاند، سێ بزوێنه‌ری مووشه‌كی له‌ جۆری "ئار دی 180" داوه‌ته‌ كڕیارانی ئه‌مه‌ریكی.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و كۆمیانیایه‌ رایگه‌یاند، رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ سێ بزوێنه‌ری ئاردی 180 راده‌ستی كڕیارانی ئه‌مه‌ریكی كراوه‌، كۆمپانیاكانی "برات ئه‌ند ویتنی" و "یونایتد لاونتش ئه‌لیانس" و "ئار دی ئامرۆس" نمونه‌ی ئه‌و بزوێنه‌رانه‌یان بینیوه‌، ئه‌و رووداوه‌ش له‌ ساڵی 2018 به‌ سێیه‌م رووداو داده‌نرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نیازی هه‌یه‌ كۆتایی به‌م كۆت و به‌ندانه‌ بهێنێت كه‌ له‌ سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و روسیا واژوویان كردوه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ رێگه به‌ هه‌ردوولا نادات مووشه‌كی مامناوه‌ند و كه‌متریان هه‌بێت.

واشنتۆن وای ده‌بینێت پابه‌ندبوون به‌م رێككه‌وتنه‌ سوودی نییه‌ له‌ كاتێكدا وڵاتانی دیكه‌ مووشه‌كی له‌م جۆره‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام بیانووی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌تنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ روسیا پابه‌ندنی نابێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 5584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad