English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارزانی تێ بگەن
2018-12-10 [02:58 AM]

نووسینی: هیمداد عەبدوڵا


لەسەروبەندی بانگەشەی ڕیفراندۆم زۆربوون ئەوکەس ولایەنانەی دژایەتی خۆیان بۆڕیفراندۆم وسەرۆک بارزانی دەردەبڕی بەکەمپین و ناڕەزایی دەربڕین،بەپێی بارو دۆخ و خێرایی‌ڕوداوەکانیش گۆڕانکاری لە قسەو گوفتاری ئەولایەن وکەسانە ڕویدا بەجۆرێک ئەوەی پێیان نادروست بوو لەکۆتایی هاتنە ئەوقەناعەتەی کەدەبێت بەواقع و لەو ڕووەوە بە بڕیارێکی شەرمنانەوە بەژداریان لەپرۆسەی ڕیفراندۆم کرد.

ئەویش دوای ئەوەهات کە سەرۆک بارزانی پێداگری کرد لەسەرئەنجام دانی ڕیفراندۆم،قسەی یەکەم و کۆتایی سەرۆک بەڵێ بوو بۆڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و لێی پاشگەز نەبۆوە.

دەرکەوتنی هەڵوێستی نەگۆڕی سەرۆک بۆ نەیاران لەسەرپرسی ڕیفراندۆم دوژمنانی دڵ تەنگ کرد بەشێوەیەک کە لە کۆتا ڕۆژەکانی بانگەشەی ڕیفراندۆم هەوڵی خۆیان چڕکردەوە بۆ شکست پێهنانی ڕیفراندۆم و باشگەزبوونەوە لەوبڕیارە،لەناوخۆ و دەرەوە و لەسەرئاستی زلێهزەکانیش فشارێکی زۆر خرایە سەر سەرکردایەتی سیاسی کورد و سەرۆک بارزانی بەڵام هەموویان بێ هودەبوون نەیان توانی بارزانی بگەڕێنەوە دواوە.

دواجار تیلەرسەن کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکابوو لەڕێی نامەیەکی دەستی و بێ ئەوەی گرەتنی بدات بەکورد داوای دواخستنی پرسی ڕیفراندۆمی کرد،لەبەرامبەر ئەوەش سەرۆک بارزانی داوای سەقفی زەمەنی و گرێنتی جێ بەجێ کردنی نامەی تیلەرسەنی دەکرد ئەگەر بۆ مانگێکیش بێت.
هەرزو دژبەرانی سەربەخۆیی لەناوخۆکەوتنە هۆنی نەوەی نامەکەی تیلەر سەن و بەشتێکی باش و گونجاویان لەقەڵەم دا بۆهەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان بۆ نامە ساختەیەکەی تیلەرسەن خستەکار تالەوڕێیەوە خەڵکی کوردستان ساردبکەنەوە لەوەی بچێت بۆ سەرسندوقی دەنگدان و دەنگد بدات بۆسەربەخۆیی خۆی.
بەڵام بەسیاسەتی حەکیمانەی خۆی سەرۆک بارزانی دوای ئەوەی زانی کەنامەکەی تیلەرسەن بۆ ڕۆژێکیش بڕناکات و لەئاست ئەوەنی یە ڕیفراندۆمی بۆ دوابخرێت،لەدواڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم لەهەولێری پایتەختی کوردستان،لەناوئاپۆڕای هەزاران سەربەخۆ خواز ڕایگەیاند:"کە ڕیفراندۆم دەکرێ و هیچ موبررێک نی یە بۆدواخستنی".

ئەوەبوو لەکاتی دیاری کراوی خۆی ڕیفراندۆم کرا و لە۲٥ی ئەیلولی۲۰۱۷لەدەنگدانێکی ئازادانە سەدا نەوەد و سێ دەنگیان دا بۆسەربەخۆیی کوردستان.

حیکمەتی دوانەخستنی ڕیفراندۆمیش بەنامەکەی تیلەرسەن ئەوەبوو کە تڕەمب باسی کرد و خاوەنی نامەکەی بەگێل ناوبرد،هەربۆیە سەرۆک بارزانی ئەوکات دەیزانی تیلەرسەن چی یە بۆیە حیسابی بۆنامەکەی نەکرد،بۆیە ئەوانەی لەڕابردوو لە خەمخۆری و حەق بێژی سەرۆک نەگەیشتوون پێویستە ئێستاتێ بگەن کەبارزانی بێ هۆ قسەناکات،کەقسەشی کرد دەیباتەسەر.





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad