English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا: ئەمریکا دەست لەکاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە وەرنەدات
ژان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
2018-12-10 [02:55 AM]

​ZNA - هەولێر


ژان یێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، داوای دۆناڵد ترەمپ کرد واز لە گەلی فەڕەنسا بهێنێت.

لۆدریان گوتی: ئەمە هەڵوێستی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل مەکرۆنە و وەک وەڵامێک بوو بۆ دوو تویتی ترەمپ لەسەر خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی فەڕەنسا لەسەر بەرزکردنەوەی باجی سووتەمەنی.

ترەمپ لە تویتەکانیدا پەیماننامەی پاریس بۆ ژینگەپارێزی بە گاڵتەجاڕی ناو بردووە و نووسیویەیتی پەیماننامەکە تەنانەت لە پاریسیش ناکرێت کاری پێ بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاریشی کردووە لە جیاتی جیبەجێکردنی پەیماننامەکە باشترە پارە بۆ خەڵک بگەڕێننەوە.

پەکێجی مەکرۆن بۆ زیادکردنی باجی سووتەمەنی وەک پێوەرێکە بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە بەندەکانی پەیماننامەکە. بەڵام ئەمە ناڕەزایەتییەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە کە بەهۆیەوە تا ئێستا ٣ کەس کوژراون و بە سەدان کەسی دیکەش لە پێکدادانەکانی نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران بریندار بوونە.





ئەم هەواڵە 5596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad