English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەشمیا ئاکرەیی: ساڵ بە ساڵ ئافرەتان زیاتر دەتوانن داوای مافەکانیان بکەن
2018-12-10 [04:01 AM]

ZNA-ھەولێر


رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان رایگەیاند، لایەنێکی توندوتیژی دژی ئافرەتان کە بە کەمی لە دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوکانی ئافرەتان باسی لێوە دەکرێت ئەویش لایەنی دەروونیە، ھەروەھا ئەگەر بێین بەراوردی ئێستا لەگەل ١٠ سالی رابردوو بکەین دەبینین گۆرانکاری زۆر روویداوە ئافرەتان زۆرتر دەتوانن دەنگیان بگەینن و داوای مافەکانیان بکەن و لە بەرێوبردنی کۆمەلگادا بەشداری زیاتر بکەن.

 

رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان نەشمیا ئاکرەیی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: توندوتیژی زۆر لایەنی ھەیە یەک لەوانە لایەنی جەستەییە، لایەنێکیتر کە بە کەمی لە دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوکانی ئافرەتان باسی لێوە دەکرێت ئەویش لایەنی دەروونیە، زۆر جار دەبینین لە سۆشیال میدیادا ئافرەتان توشی کێشە دەبن و ھەرەشەیان لێدەکرێت بە بلاوکردنەوەی وێنەکانیان و زۆر جار بووەتە ھۆی ناوزراندنیان و شێواندنی وێنەکانیان و بلاوکرنەوەیان بەشێوەیەکی خراپ، ئەمانە ھەمووی دەچنە قالبی توندوتیژیەوە.

 

نەشمیا ئاکرەیی گووتی: پێویستە یاسایەکی پتەو ھەبێتن بەتایبەتی لەسەر سۆشیال میدیا بۆ ئەوەی کە ئەو توندوتیژیەی لە لایەنی دەروونی و کەسایەتی ئافرەتان دەدرێتن پێداچونەوەیەکی وردی بۆ بکرێتن، لە ولاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ئەگەر وێنە یان ھەر گرتە ڤیدیۆیەکی ھەر ئافرەتێک بێت بەبێ رەزامەنی خۆی بلاوبکرێتەوە سزای زیندانی ٧ سالی بەسەردا دەسەپێندرێت، بۆیە کەس توانای ئەوە شتەی نیە بکات چونکە سزایەکی قورسی بۆ داندراوە جگە لە لایەنی ماددی بۆ قەرەبوو کردنەوە، پێویستە ئەم سازایانەش لە ھەرێمی کوردستان ھەبێتن لە پەرلەمان بەیاسا دەربکرێت بۆ ئەوەی ئافرەتان بتوانن لە رێگەی سۆشیال میدیاوە دەنگی خۆی ھەلببرێن و قسە بکەن.

 

رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان گووتیشی: سال بە سال جیاوازی زیاتر دەبینین لە کەم بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەم سالیش جیا لە سالەکانی تر توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بۆتەوە، ئەگەر بێین بەراوردی ئێستا لەگەل ١٠ سالی رابردوو بکەین دەبینین گۆرانکاری زۆر روویداوە ئافرەتان زۆرتر دەتوانن دەنگیان بگەینن و داوای مافەکانیان بکەن و لە بەرێوبردنی کۆمەلگادا بەشداری زیاتر بکەن، بەلام ھێشتان ماوە و دەبێت حکومەتیش ھاوکار بێت ھەر چەندە کاری باش ئەنجام دراوە بەلام زیاتر پێویستە لە کۆمەلگادا کوردیدا ئەنجام بدرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad