English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی ئەم چایە ماسولکە و ئێسک بەهێز دەکات
2018-12-11 [09:37 AM]

هەولێر _ ZNA



 

زانایانی زانکۆی پەکین لە چین سوودەکانی خواردنەوەی چای سەوزیان ئاشكراکرد بەهێزکردن ماسولکەکانی لەش.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکیان کە زاناکان ئەنجامیانداوە دەرکەوتووە، خواردنەوەی چای سەوز بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئێسک لە فشەڵبوون دەپارێزێت و پتەویان دەکات و لەشکان بەدوردەبن.

توێژەران شیکارییان لەسەر ٤٥٠ هەزار کەس  کردووە، ئەو کەسانەی کە بۆماوەی ٣٠ ساڵ چای سەوزییان بەشێوەیەکی رێکخراو خواردووەتەوە، کەمتر ڕووبەڕووی شکانی ئێسک و نیشانەکانی پیریی بوون لە ئێسکدا، بەبەراورد بەو کەسانەی کە ئەو چایەیان نەخواردووەتەوە.

لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە "ئەو کەسانەی لە سەرەتای توێژینەوەکە چای سەوزیان خواردووەتەوە، لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەردەوامبوون لە خواردنەوەی ئەو چایە، ڕێژەی شکانی ئێسکیان لە %٣٠ بۆ ٢٠ کەمبووەتەوە".

زانایان گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی لە پێکهاتەی چایی سەوزدا کۆمەڵێک ڤیتامین و دژەئۆکسید و کانزا هەن، لەوانە فلۆر و کالسیۆم و مەگنیسیۆم، کە یارمەتیدەرەن لە بەهێزبوونی ئێسک.





ئەم هەواڵە 7858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad