English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمکاری عەرەبی هۆشداری دایە سەرۆکی نوێی بەڕازیل
2018-12-11 [05:17 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمکاری عەرەبی هۆشداری دایە سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی بەڕازیل، ژاییر بۆڵسۆنارۆ، لە گواستنەوەی باڵێۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، ئەمە دەبێتە شکستێک بۆ پەیوەندییەکان لەنێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی عەرەبی و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەحمەد ئەبو غێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی نامەیەکی رادەستی وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیل کرد لەنامەکەدا هاتوو، بڕیاری تایبەت بۆ گواستنەوەی باڵێۆزخانە، بڕیاری وڵاتانە و مافی خۆیانە، بەڵام رەوشی ئیسرائیل ناسروشتییە و ئاسایی نییە، چونکە ئیسرائیل وڵاتێکە لەرێگەی هێزەوە خاکی فەڵەستینی داگیرکردووه لەنێوانیاندا خاکی قودسی رۆژهەڵات، بۆیە ئەم بڕیارە دەبێتە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دیپلۆماتکارێکی عەرەبی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی کانوونی یەکەم، باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەب لە بەڕازیل تاوتووی پلانەکەی بۆڵسۆنارۆ، بکەن دەربارەی گواستنەوەی باڵێۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس.





ئەم هەواڵە 5461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad