English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارەكەی شارەوانی گەڕەكە كۆنەكان ناگرێتەوە
2018-12-11 [05:52 AM]

ZNA – هەولێر


ئەو بڕیارەی شارەوانی هەولێر کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا دەری کرد بەوەی نابێت هیچ زەوییەکی ئیفرازکراو بۆ دوو زەوی جیا بکرێتەوە و دابەش دوو بکرێت بە گوتەی وەزارەتی شارەوانی هەموو کوردستان دەگرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەنوسراوێک کە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا دەری کردووە ڕێگە لە دابەشکردنی زەوی ئیفرازکراو دەگرێت بۆ دروستکردنی دوو خانوو بە جۆرێک هەر کەسێک زەویەکی 200 مەتری یان 250 مەتری هەبێت ناتوانێت دابەشی دووی بکات.

عەبدولحەمید مەجید، بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: " ئەو بڕیارە لە وەزارەتی شارەوانی دەرچووە و بڕیارەکە بۆ سەرۆکی شارەوانیەکان چووە و وردەکاریەکە لای ئەوانە بەڵام بڕیارەکە بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە، تەنها بۆ هەولێر نیە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی روونی کردەوە: دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە خزمەتگوزاری زیاتر بگەیەندرێتە هاوڵاتیان ، " سەرەتا کە زەوی دابەش دەکرێت بە پێی ماستەر پلان 200 مەترە یان 250 مەترە  ناکرێت دابەش بکرێت بۆ دوو زەوی،  چونکە ئەگەر پارچە زەویەکی دابەشکراو وەکو خۆی بکرێتە یەک خانوو خزمەتگواری باشتر دابین دەکرێت بۆ نمونە، کۆڵانێک ئەگەر 50 ماڵ بێت کە زەویەکە دابەش دوو دەکرێت دەبێتە 200 ماڵ بۆیە ئەو کاتە کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و خزمەتگوزاریەکان پێیان ناگات".

عەبدولحەمید جەختی کردەوە، دەبێت شاروانیەکان لە هەموو کوردستان بڕیارەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکەن، لەبڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانیدا ئەوەش هاتووە: لەکاتی تێکدانی خانوو دابەش دوو نەدرێت وە خانووە کۆنەکە لەسەر ڕووبەڕی چەند دروستکرابوو لە دوای ڕوخانی بەهەمان ڕووبەڕ دروست بکرێتەوە.

لای خۆیەوەی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه‌، بۆ گەڕەکە کۆنەکان کێشەی نابێت و ئەگەر بەناوی دوو کەسیشەوە بێ کێشەی نییە و رێگەی پێدەدرێت خانووی لەسەر دروست بکات .

عەبدولحەمید مەجید، ئەوەشی خستەڕوو ئێستا دابەشکردنی زەوی وەستاوە و لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە بڕیارێکی لەو جۆرە بدات، " بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و کرێچیان فۆڕمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تاوەکو ئێستا وەڵامی نیە".

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر روونی کردۆتەوە ، رێپێدانی خانوو دروست کردن بۆ گەرەکە نوێیەکان واتە ئیفرازاتی نوێ ئەو بریارە نوێیەی کە دەرچووە، دەیانگرێتەوە، که‌ گەڕەکە نوێیەکانی وەکو 8ی حەسارۆک و باغلومنارە و گردجۆتیار ، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ھەروەھا نابێ زەویەکان کارت بن و دەبێ لەسەر سەنەد (تاپۆ) دروست بکرێن، واتا ئەو زەویانەی کە کارتیان هەیە و نەکراونەتە تاپۆ  ڕێگە نادرێت لەسەریان خانوو دروستبکرێت.





ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad