English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیندار زێباری: حکومەتی هەرێم بە بەردەوامی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت
2018-12-11 [07:10 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی دووشەممە ١٠/١٢/٢٠١٨ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، سامان جەمیل بۆیا، بەرپرسی مەلەفی کریستیانەکان و ئەندامانی سکرتاریەتی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەردانی وەزەرەتی دەرەوەی فەرانسایان کرد و لەلایەن ئادریان پێنیللی، بەرپرسی کار وباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فەڕانسا پێشوازیان لێکرا.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردن لەسەر رەوشی عێراق بەتایبەتی پاش هاتنی چەکدارانی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی قێزەونی تیرۆریستی دژ بە کەمایەتییە ئاینییەکان. لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان خستەسەر هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پێکەوە ژیان لە عێراق. ئەو بابەتانەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لەسەر کرا بریتی بوون لە کێشەی کەمایەتییەکان لە عێراق، ماددەی ١٤٠ جێبەجێکردنی و هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کەمایەتییەکان رووبەرووی دەبنەوە.
د.دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت خستە سەر هەوڵ و کۆششەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ژیانی کەمایەتییە ئاینییەکان و رایگەیاند کە حکومەتی هەرێم بە بەردەومی هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە، ئەو داتا و بەڵگانەی کە لەبەردەستدان سەلمێنەری ئەمەن.





ئەم هەواڵە 4219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad