English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەنراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2018-12-11 [11:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



 ئەمڕۆ سێشەممە ١١/١٢/٢٠١٨ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوە. 

چەند بابەتێکی گرنگ و ھەستیار و ھەنووکەیی گفتوگۆیان لەسەر کرا: 

یەکەم: ڕێکخستنەوەی باشتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئاستی پێویستی قۆناغەکەدا بێت لەڕووی سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە بە ‌شێوەیەک کە پشتیوانی بەھێز بێت بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 

دووم: پێکەوەکارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدرالی لە ھەموو ئاستەکاندا، لابردنی بەربەستەکان بۆ زیاتر بەرەوپێشەوەچوون لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و ھەموو ئەو با‌بەتانەی کە ناکۆکییان لەسەر ھەیە، لەگەڵ ئامادەبوونی کورد لە بەغدا بە شێوەیەکی کارا و بەھێز. 
سێیەم: دانانی لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان بە ‌شێوەیەکی گشتی بۆ ھەبوونی ھەڵوێستی ھاوبەش دەربارەی چۆنیەتیی مامەڵە و دیدگای ھاوبەش سەبارەت بە عێراق و ناوخۆی کوردستان و دەوروبەر، ھەروەھا بەرچاوڕوونی لەسەر ڕووداو و پێشھاتەکان. 
چوارەم: پشتگیریکردن لە لیژنەی تایبەت بە پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ئۆرگانەکانی دیکە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و حوکمڕانیی سەرتاسەری لەسەر بنەمای یاسا و ‌ھاوبەشیی ھەموو ئەو حزبانەی کە بەشداری لە کابینەی داھاتوودا دەکەن. 

پارتی دیموکراتی کوردستان 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١١| ١٢| ٢٠١٨
 





ئەم هەواڵە 4537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad