English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشە کەوتە نێوان ریال مەدرید و مۆدریچ 
2018-12-11 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ھەوڵدایە بۆ رازیکردنی یاریزان لۆکا مۆدریچ باشترین یاریزانی جیھان لە ساڵی ٢٠١٨ بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی شاھانە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆندی مۆدریچ تا ساڵی ٢٠٢٢ نوێبکاتەوە و ئەو یاریزانە تاتەمەنی ٣٦ ساڵی لە یانەی شاھانە بمێنێتەوە, بەڵام مۆدریچ تا ئێستا رەزامەندی لەسەر بۆندە نوێیەکە دەرنەبڕیووە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت مووچەی مۆدریچ بۆ ٨ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزبکاتەوە بەڵام یاریزانەکە داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، مەبەستی سەرەکی لە نوێکردنەوە بۆندی مۆدریچ لەلایەن یانەی شاھانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لە حاڵەتی فرۆشتنی مۆدریچ دەیانەوێت داوای پارەیەکی زۆر بکەن بۆ ئەوەی دەست بەرداری تواناکانی بن. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad