English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: کاریگەریی ھەوڵەکانی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز  گەواھی ئەو راستییەن، کە خەباتی ھزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون
2018-12-11 [01:06 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەڕێز مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و ھاوبیرانی کرد و تیایدا دەڵێت مامۆستا جەمال نەبەز جێ دەستی بەرھەمی ھزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر
جەمال نەبەز
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز)مان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان.
جێ دەستی بەرھەمی ھزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە. کاریگەریی ھەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواھی ئەو راستییەن، کە خەباتی ھزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان.
 
ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی ھەموو کوردێکدا  ھەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، ھیوادارین لە داھاتوودا خەون و ئاواتی ھاوبیرانی ئەو  بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیھان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت.
خوا سەبووریی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێ.
براتان
مەسرور بارزانی
٢٠١٨/١٢/١١
 





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad