English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا سیستەمی دژە مووشەکیی لە کرایمیا جێگیر کرد
2018-12-11 [04:04 AM]

​ZNA - هەولێر


رووسیا سیستەمی دژە موشەکیی ئێس ٤٠٠ی لە نزیک شاری کێرچ لە رۆژهەڵاتی کرایمیا جێگیر کردووە.

بە پێی راپۆرتەکان، سیستەمەکە لە یەک کاتدا دەتوانێت ٨٠ ئامانج بەیەکەوە بپیكێت پێشتریش لە سووریا و هەروەها لەناو کرایمیاش جێگیر کراوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە خەڵکی ناوچەکە بە چاوی خۆیانەوە ئەم سیستەمە لە نزیکەوە دەبینن. 

جێگیرکردنی سیستەمەکە لە نزیک کێرچ دەیسەلمێنێت گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ گەیشتوونەتە ئاستێکی هەستیار. ئەمەش دوای ئەوە روویدا کە هێزەکانی پاسەوانی سنووری رووسیا دەستیان بەسەر سێ کەشتیی ئوکراینادا گرت کە بە گوتەی رووسیا لە تەنگەی كیرچدا سنووری ئاویی رووسیایان بەزاندبوو. ئوکراینا ئەم لێدوانانەی رەت کردووەتەوە و لە هەمان کاتدا باری نائاسایی راگەیاندووە.





ئەم هەواڵە 5530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad