English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
2018-12-11 [04:32 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز پێری و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تییه‌یشی دووپات كرده‌وه.

به‌ڕێزیان سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشان داوه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن‌ بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 4033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad