English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ گەنجەکانی تووڕە کرد ؟!..
2018-12-11 [07:23 AM]

نووسینی: دکتۆر ساڵار عوسمان


 ⁃ بەشێک لە گەنجەکانی کوردستان تووڕەن، دڕدۆنگن و ھەموو شتێک ڕەت دەکەنەوە، کوێگر نین ھێندەی قسەکەرن، لە قسەکردنیشدا تەنێ مەبەستیانە جامی تووڕەییەکانیان ھەڵڕێژن و ھیچیتر، نایانەێت دیالۆگ بکەن، ئەگەر دیالۆگیش بکەن، ھەر بە تووڕەیی دەیکەن و ئاکام، تووڕە و دڕدۆنگ و ڕەتکەرەوە ڕایەڵێک ناھێڵنەوە لە نێوان خۆیان و ئەوانیتردا !..
 ⁃ نازانم قەت ئەو پرسیارەمان لە خۆمان کردووە: کێ گەنجەکانی تووڕە کرد؟!.. پرسیارێکە و دەبێ لە خۆمانی بکەین، تایبەت ئۆرگانە ڕەسمی و بەرپرسەکان، دەبێ لە دۆزینەوەی وەڵامیشدا بێلایەن بین، مەبەستم لە بێلایەنی ئەوەیە، کە دەبێ زانستییانە بەدواداچوون بۆ پرسیارەکە بکەین و بەڵگە و پاساوەکانیشمان لەبەر دەست بن، بە واتایاکیتر دەبێ گەنج و تووڕەیەکانیان بە خەم و پرسی وڵات بزانین و ھەوڵ بدەین ئاشتیان بکەینەوە، چونکە گەنجەکان ھەرچی بڵێن، دواجار نەوەی ئەمڕۆ و کوڕی سبەی و بنیاتنەری دواڕۆژن !..
 ⁃ دەی، کێ گەنجەکانی کوردستانی تووڕە کرد ؟!.. زۆر بە کورتی و ڕاشکاو  و بە زمانێکی سادە دەمەوێت دەخزمەتتاندا ئاوا وەڵام بدەمەوە: ئۆپۆزیسیۆن و گەندەڵی و بەشێک لە مەلا سیاسییە تووندڕۆکانی کوردستان گەنجەکانیان تووڕە کرد، بۆیە، دوای ئەم وەڵامە، دەکرێ ناو لە تووڕەی دژە گەندەڵی بنێین تووڕەیی سپی و دووانەکەیتریش تووڕەیی ڕەش!..
 ⁃ تووڕەیی سپی، واتە ئەو تووڕەییەی دژ بەگەندەڵییە، تووڕەییەکی مەشروعە و بە نیازی چاکەوە دەیەوێت بەشدار بێت لە چاکترکردنی ڕەوشی وڵات، واتە  نیشتمان ڕەت ناکاتەوە و بگرە لە خەمی چاکترکردنی وڵات و دامەزراوەکانیەتی، بۆیە تێکڕای ئەو ھەوڵە ڕیفۆرمییانەی ھەن و دەستیان پێکردووە، ھێدی ھێدی ئەو تووڕەییە خاو دەکاتەوە و چەندە ھەوڵەکانیش زێتر بن، زیتر و زووتر تووڕەییەکان کەمتر و کەمتر دەبنەوە .
 ⁃ تووڕەیی ڕەش، بریتیە لەو تووڕەییەی، کە ئۆپۆزیسیۆن و مەلا تووندڕۆکانی کوردستان دروستیان کردووە، ئەم تووڕەییە نیازمەندیی سیاسیی شکێنەر ئاراستەیان دەکات، واتە نامەشروعی زۆری تێدایە و بەقەد ڕێژەی نامەشروعیەکەیشی نیشتیمان ڕەت دەکاتەوە، بە واتایەکیتر لە خەمی نیشتیمان و چاکترکردنی وڵات و دامەزراوەکانی وڵات نییە، بگرە لە خەمی ئەو نیازمەندییە سیاسییە شکێنەرە نیشتیمان نەبینەدایە، کە وەک کارگەیەکی دژ، ھەر گەنجی تووڕە بەرھەم دێنێت، وەک دیاریشە ئەم تووڕەییە خاڵییە لە ئەقڵانییەت، بنیاتنان و بەرھەم و ئاکامەکەیشی ئەوەیە، کە ھەم نیشتیمان و ھەم خودی گەنجەکەیش زەرەری لێدەکەن و سەرباری ئەمانەیش، دەگەڵ  خۆیدا دڕدۆنگی کۆمەڵایەتی دەھێنێ و بە کورتی پڕە لە ئازار و ھیچ چارەسەرێکی پێ نییە !..
 ⁃ چی بکەین باشە ؟... پێش ھەر شت دەبێ دیالۆگ بکەین و ماندوو نەبین، دیالۆگ لەگەڵ گەنجە تووڕەکان، بۆ ئەم مەبەست و ئامانجەیش، ژینگەی دیالۆگ، جۆری دیالۆگ، کێن ئەوانەی دیالۆگ دەگەڵ گەنجەکان دەکەن گرنگن،  دەبێ وورد و زانستییانە و سەردەمیانە  ئەم پرۆسە کلتوورییە سیاسییە کۆمەڵایەتییە نیشتیمانییە بەڕێوە بچێت، ھەمدیس دەبێ دەرفەتی بەشداریپێکردن، ھەلی کار و بەرھەم بۆ گەنجەکان فەراھەم بکرێت و بە کورتی ھەستی (بوون) و (ھاوبەشی) و ( ھاوچارەنووسی) یان بۆ دروست بکرێت و ئەم چارەسەرانەیش بە کردەیی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە!..





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad