English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی گەنمەشامی بۆ رێجیم و ئافرەتانی دووگیان
2018-12-12 [08:40 AM]

هەولێر _ ZNA


 

گەنمەشامی زەرد بەشێکی سەرەکی سستمی خۆراکییە کەدەکرێ بخورێت وەک ژەمێکی لاوەکی یان بخرێتە نێو شۆربا و چەندین جۆری خۆراکی وەک بیتزا و مەعکەرۆنی و ھەویرەمەنی و چەندینی ترەوە، بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەکانزا و ریشاڵ و دژە ئۆکسان و شەکر بەبەراورد بەسەوزەی تر.
لەسوودەکانی گەنمەشامی زەرد :
 

١. کێش زیاد دەکات بەتایبەت ئەوانەی توشی لاوازی بوون.

٢. لەشێرپەنجە دەتپارێزێت بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و جگەر و مەمک و دەم بەوپێیەی ریشاڵی زۆرە.

٣. چارەسەری مایەسیری دەکات بەھۆی زۆری ریشاڵەوە.

٤. خانەکانی مێشک نوێ دەکاتەوە بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین بی و سیامین و نیاسین.

٥. لێدانەکانی دڵ رێک دەخات بەھۆی زۆری مەگنیسیۆمەوە .

٦. رێکخەری رێژەی کۆلیسترۆڵە لەخوێندا و رێگرە لەئەگەری بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێندا.

٧. ئەگەری توشبون بەرەقبونی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە.

٨. توشبون بەئەنیما یان کەم خوێنی کەم دەکاتەوە بەھۆی بونی ئاسنی زۆر و ڤیتامین بی ١٢

٩. پارێزگاری لەتەندروستی چاوەکان دەکات و دەتپارێزێت لەکوێربوون و شەوکوێری و ئاوی شینی چاو بەھۆی بونی بیتاکارۆلینەوە.

١٠. رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات و ئەگەری توشبون بەشەکرە ناھێڵێت

١١. دەتپارێزێت لەبەرزی فشاری خوێن

١٢. پارێزگاری تەندروستی ددان دەکات و دەیپارێزێ لەرەشبون و ھەوکردنی پوک

١٣. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات بەھۆی بونی ڤیتامین و رەگەزە گرنگەکانی تەندروستییەوە

١٤. ووزە دەگەرێنێتەوە بۆ لەش و رزگاری دەکات لەتەمەڵی.





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad