English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە شێوەیەکی کرداری سود لە ناوەرۆکی رێککەوتنی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق وەرگرێت
2018-12-12 [04:31 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی سێشەممە 11/12/2018 مه‌سرور ‎بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ریک پێری، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاندی یاوه‌ری كرد.

‎له‌ دیدارێكدا، کە دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەبوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌ و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا لە گشت بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری  وزە تاوتوێكرا.

‎لە سەرەتای دیدارەکە وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پێشکەوتنانە دەربڕی، کە لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون و باسی لە مەبەستی سەردانەکەی کرد، کە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و ئابوری، لە پەیوەست بەم بابەتەشەوە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکیان لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە بە سەرەتایەکی ئەرێنی ھەژمار کرد.

‎لەلای خۆیەوە مەسرور بارزانی سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانەکانی ئەمریکا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا، درێژەدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە گشت بوارەکان لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دایە، دووپاتی کردەوە، کە بە هاوکاری هاوبەشەکان کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و پێشکەوتوو دەکەن.

‎ھەروەھا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە شێوەیەکی کرداری سود لە رێکەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمەریکا و عێراق وەرگرێت بە تایبەت لە بواری کەرتەکانی وزە و ئابوری و چاکسازی.

‎لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەگەڵ بەغدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونیکردەوە، کە لە گفتوگۆکردن و دیالۆگ بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەری گشت کێشەکان.
‎تاوتوێکردنی پرسی تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازی و ریفۆرمی ئابووری چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان مه‌سرور بارزانی و ریک پێری بوو.
 





ئەم هەواڵە 4003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad