English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە
2018-12-12 [05:05 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە شاری ھەولێر كۆدەبنەوە، لە كۆبونەوەكەشدا تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان K24 رایگەیاند: "پارتی و گۆڕان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێدەكەن".

بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی هەڵبژاردن گفتوگۆی لەگەڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ و دوێنێش ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوە.

 





ئەم هەواڵە 3928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad