English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و بەرگری وەڵامی هادی عامری دایەوە
2018-12-12 [06:23 AM]

​ZNA – هەولێر


عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تەنها ئازادی دیاریكردنی هەشت وەزیریان هەبووە ئەوانی تر بەڕێككەوتن بووە لەنێوان لایەنەكان.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەفتەى پێشوو لەوەڵامى پرسیارێکى ئاژانسی فڕانس پرێسدا گوتی: وەزیرى ناوخۆ و بەرگرى کاندیدى ئەوان نییە و ئەوان تەنها ئازادی دیاریکردنى حەوت بۆ هەشت وەزارەتیان هەبووە و ئەوانەى دیکە بەپێی ڕێککەوتنى لایەنەکان بووە.

هاوكات هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندبوو، فالح فەیاز کاندیدی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و هەڵبژاردندیشی بەسەر کەسدا ناسەپێنن.

ڕۆژى شەممەى ڕابردوو بۆ متمانەدان بە کابینەكەى عادل عەبدولمەهدى دانیشتنێکی ترى گرێدا و ئەم دانیشتنەش وەک ئەوەى پێش خۆى نەیتوانى چارەنووسى کابینەى حکومەت تەواو بكات، کە لە کۆى ٢٢ وەزارەت تەنها ١٤ وەزیریان بۆ دانراوە، ژمارەیەکیش لەوانە بەهۆى تۆمەتەکانى بەعسیبوون و گەندەڵى لەژێر هەڕەشەى ترساندن و وەرگرتنەوەى متمانەدان.

 تا ئێستاش هەشت وەزارەت ماون دیاریبکرێن و کێشە و ناکۆکیش لە نێوان لیستى سائیرون و لایەنەکانی تری شیعەدا هەیە و بەو هۆیەوە یەکلانەبووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad