English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری كاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا ده‌كات
2018-12-12 [08:26 AM]

ZNA-هەولێر



سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو به‌یاتا كامپا وه‌زیری كاروباری مرۆییی پۆڵه‌ندا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو كامپا سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر  و هاوكاریكردنیان هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان به‌ پێویست زانی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ جێگه‌ی ڕێز و پێزانین وه‌سف كرد.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای خواست شاندی میوان له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا‌ وێنه‌یه‌كی ڕوونیان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و  ئاواره‌كان ده‌ستكه‌وتبێت و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا له‌سه‌ر پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر جێگیری ده‌كات، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی کرد له‌ دروستكردنی متمانه‌ بۆ ئاواره‌كان تا له‌ وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌،‌ خسته‌ ڕوو و سوپاسی ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كرد بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هیوای خواست پۆڵه‌ندا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵی زیاتر گه‌یاندنی دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بدات تا  به‌ هه‌موو لایه‌ك ڕه‌وشی ژیانیان باشتر بكرێت.





ئەم هەواڵە 4009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad