English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم رێگایە بۆنی ناخۆشی دەم نامێنێت
2018-12-12 [01:17 AM]

هەولێر _ ZNA



 

بۆنی ناخۆشی دەم لەبابەتە بێزارکەرەکانە بەلای زۆرکەسەوە و چەندین شتی وەک بنێشت یان پاکەرەوەی دەم ھەیە کەدەتوانێ رزگارت بکات لەبۆنی ناخۆشی دەم بەڵام کاریگەرییەکەی کاتی دەبێ و پێویستە پەنا بەریتە بەر پزیشکی جێگرەوە لەرێی تێکەڵەیەکەوە کەوێبسایتی Step to Health ئاشکرایکردووە.

ھۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم:

١. ئەگەر رۆژانە ددانت نەشۆیت ئەوا خواردن لەناودەمتدا کەڵەکە دەبێ و بەکتریا دروست دەبێت کەھۆکاری بۆنە ناخۆشەکەیە.

٢. ئەو خۆراکانەی وەک سیر و پیاز بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکەن بەوپێیەی کاتێ دەخورێت لەرارەوی خوێندا دەمژرێت و بۆنەکە دەگاتە سیەکان.

٣. بەرھەمەکانی توتن ھۆکاری بۆنی ناخۆشی دەمە

٤. ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەدان

٥. ھەوکردنی جیوب

٦. ھەوکردنی قەسەبات

٧. شەکرە

٨. گرفتی کۆئەندامی ھەرس

٩. نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر

 

بەم جۆرە رزگارت دەبێ لێی:

١ کەوچکی گەورە دارچینی ھاڕاو
نیو کەوچک زەنجەبیلی ھاڕاو
١ کوپ ئاو
ئاوەکە گەرم بکە و کاتێ کوڵا دارچینی و زەنجەبیلی تێ بکە و با ٥ دەقیقە لەسەر ئاگر بمێنێتەوە پاشان دایبگرە و رۆژانە بەگەرمی ٣ جار بیخۆرەوە لەرۆژێکدا یان وەک پاکەرەوەی دەم بەکاری بھێنە و غەرغەرەی پێ بکە.





ئەم هەواڵە 8911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad