English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھازارد داھاتووی خۆی یەکلایی کردەوە 
2018-12-12 [10:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی بە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدریدی راگەیاندوە گەر یانەی چێلسی جێ بھێلێت ئەوا تەنھا روو دەکاتە یانەی ریال مەدرید . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، ھازارد بەڵێنی بە کۆرتوا داوە لە حاڵەتی جێھێشتنی یانەی چێلسی ئەوا تەنھا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆ چەندین جار ھازارد ئارەزووی خۆی دەربڕیووە بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی ریال مەدرید بەڵام بەرپرسانی یانەی چێلسی رێگەیان پێنەداوە یانەکەیان جێ بھێلێت. 

لەلایەکی دیکە سەرچاوەکانی ھەواڵ باس لەوە دەکەن کە یانەی ریال مەدرید گەیشتووتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ھازارد بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو روو لە یانەی شاھانە بکات و تەنھا ماوە بە فەرمی گرێبەستەکە رابگەیندرێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad