English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و گۆڕان لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن 
2018-12-12 [11:07 AM]

ZNA- ھەولێر 



 

 ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٨ لە ھەولێر خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و تیایدا چەند بابەتێکی ھەستیار و گرنگ خرانە بەر باس و گفتوگۆ. 

گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە.. 
‌: یەکەم: توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێکخستنەوەیان بە ‌گوێرەی قۆناغەکە، ھەلومەرجی سیاسی و ئابووریی کوردستان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ھەروەھا پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی فیدرال و وڵاتانی دەوروبەر کە بە شێوەیەکی گشتی ئەم پەیوەندییە دووقۆڵییە لە خزمەت پێشکەوتن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتماندا بێت. 

دووەم: پێکەوە ھەوڵی دروستکردنی یەکگوتاریی کوردستان بدرێت بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە ھەیە و چارەسەری دۆخی ئێستا بکرێ بە ‌شێوەیەک لەگەڵ دەستوور بگونجێ و مافی ھەموو لایەک پارێزراو بێت. 

سێیەم: سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ئۆرگانەکانی دیکە، گفتوگۆ کرا و بیروڕا گۆڕدرایەوە و ھەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بون کە قۆناغەکە و ھەلومەرجەکە یەکڕیزی و مشوورخۆریی ھەموو لایەکی پێویستە و دەبێت بە ئاراستەی جددی بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی کوردستان و ڕیفۆرمی پێویست لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ دابینکردنی زیاتری سەقامگیری و دڵنیایی و بەھێزبوونی ھەرێم بۆ بەرگەگرتنی تەحەدییەکان، ھەنگاوی گونجاو ھەڵێنرێت. 

مەکەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad